Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا: ڕەنگە کوردەکان ژمارەیەک لە زیندانکراوە داعشەکان ئازادبکەن


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ڕەنگە کوردەکانی سوریا ژمارەیەک لە دەستگیرکراوە داعشەکان ئازادبکەن تاوەکو ئەمەریکا بخەنە نێو شەڕی نێوان کورد و تورکیا.

دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر تویتەرەکەی ڕەخنەی لە براین کێڵمید گرت کە بێژەر و نووسەرێکی ئەمەریکایی‌یە و لە دژی بڕیاری کشانەوەیە لە سوریا، لە بەرنامەی FOX and Friends ی کەناڵی FOX News میوانداری کەسانێکی کردووە کە بڕیارەکەیان بە خیانەت لە کورد ناودێرکردووە.

ترامپ دەڵێت"براین کێڵمید لەfoxandfriends هەمووی بە هەڵە تێگەیشتووە. ئێمە ناچینە نێو شەڕێکی دیکە کە لە نێوان خەڵکانێکدایە 200 ساڵە شەڕی یەکتر دەکەن. ئەوروپا هەلێکی لەبەردەمدا بوو داعشە زیندانیکراوەکان وەربگرێتەوە، بەڵام نایەوێت پارەیان لەسەر خەرج بکات. گوتیان با ئەمەریکا پارەکەی بدات.

ڕەنگە کوردەکان ژمارەیەکیان ئازادبکەن بۆ ئەوەی تێوەبگلێـین. بە سانایی لە لایەن تورکیا یان وڵاتانی ئەوروپایی دەستگیردەکرێنەوە کە زۆربەیان لەوێوە هاتبوون، بەڵام پـێویستە بە خێرایی بجوڵێن. سزای گەورە لە دژی تورکیا بەڕێوەیە! ئایە بە ڕاستی خەڵکی پـێـیان وایە دەبێت شەڕ بکەن لە دژی تورکیای ئەندامی ناتۆ؟ شەڕەکانی هەرگیز کۆتایـیان پـێنایەت بە کۆتایی دەگەن!"

XS
SM
MD
LG