Accessibility links

سەرۆک ترامپ داوا لە ڕابەری کۆریای باکوور دەکات پەلە بکات لە واژۆکردنی ڕێکەوتنێک


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون کرد " بەپەلە کاربکات " بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئەمەریکادا.

سەرۆک ترامپ بە کیمی وت " دەبێت بەخێرایی کاربکەیت بۆ ئەنجامدانی ڕێکەوتنەکە." دواتر سەرۆک ترامپ لە تویتەر نوسیویەتی " بەمزووانە دەتبینم." ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ کۆبوونەوەیەکی نوێ لەنێوانیاندا.

کۆریای باکوور ڕۆژی پێنجشەممە وتی پێشنیارێکی ئەمەریکایان ڕەت کردۆتەوە بۆ ئەنجامدانی دانوستانی نوێ لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتای هاتنی ئەو وادەیەی پیۆنگیانگ بۆ واشنتنی دیاریکردووە لە کۆتای ساڵدا.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر لە تایلاند وتی مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور دوادەخرێت، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ پێشخستنی پڕۆسەی ئاشتی نێوان کۆریای باکوور و ئەمەریکا کە ماوەیەکە ڕاگیراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG