Accessibility links

یۆنهاب: ئەمەریکا و کۆریای باکوور لە کۆبوونەوەکەی هانەویدا پێدەچێت ڕێکبکەون لەسەر کۆتای هێنان بە جەنگی کۆریا


دەزگای هەواڵی یۆنهابی کۆریای باشوور لە زاری ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆریای باشوورەوە بڵاویکردەوە پێدەچێت ئەمەریکا و کۆریای باکوور لەمیانەی کۆبوونەوەکەی ئەم هەفتەیەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە هانۆی پایتەختی ڤیێتنام ڕێکبکەون لەسەر ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی جەنگی کۆریا کە لە ساڵەکانی 1950 بۆ 1953 دا ڕوویدا.

یۆنهاب ئاماژەی بەوەدا کاتێک وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور کیم ئیوی کیوم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پرسیاری لێکرا سەبارەت بە خشتەی کارەکانی کۆبوونەوەکە، وتی " لە کۆبوونەوەکەدا ئەگەری ئەوە هەیە کۆتایی جەنگی کۆریا ڕابگەیەنرێت."

دوای هەشت مانگ لە یەکەمین کۆبوونەوەیان لە سەنگاپوور کە تیایدا بەڵێنیاندا کاربکەن بۆ داماڵین چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا، سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لەم هەفتەیەدا لە هانەوەی پایتەختی ڤیێتنام دووبارە کۆدەبنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG