Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت هیچ لارییەکی لەوە نیە لەڕێی تەلەفونەوە قسە لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکووردا بکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی هیچ لارییەکی لەوە نیە لەڕێی تەلەفونەوە قسە لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا بکات و وتیشی هیوادارە گفتوگۆکانی نێوان سیئۆل و پیۆنگیانگ بەباشی بەڕێوە بچێت.

سەرۆک ترامپ کاتێک سەبارەت بەوەی ئایا ئامادەیە لەگەڵ کیم جۆنگ ئوندا قسە بکات پرسیاری لێکرا، ئەویش لە وەڵامدا وتی " بەدڵنیاییەوە ئەوە دەکەم، هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەوەدا نیە."

هەروەها سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان سیئۆل و پیۆنگیانگ سەبارەت بە یارییەکانی ئۆڵمپیادی زستانە وتی " ئەوان ئێستا لەسەر ئۆڵۆمپیاد قسە دەکەن، ئەوە سەرەتایەکە، سەرەتایەکی گەورەیە. ئەگەر من هەڵوێستم نەبوایە ئێستا هیچ گفتوگۆیەک نەدەبوو."

وتیشی " کیم دەزانێت کە من گاڵتە ناکەم. من بە هیچ شێوەیەک گاڵتە ناکەم. ئەو لەوە تێدەگات."

سه‌رۆک ترامپ وتیشی " ئەگەر ئەو کۆبونەوەیە دەرەنجامێکی باشی هەبێت ئەوا دەبێتە شتێکی باش بۆ هەموو مرۆڤایەتی بۆ هەموو جیهان"

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG