Accessibility links

سەرۆک ترامپ: گفتوگۆکان لەگەڵ کۆریای باکووردا بەباشی بەڕێوەدەچێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی گفتوگۆکان لەگەڵ کۆریای باکووردا بەباشی بەڕێوەدەچێت لەکاتێکدا بەرپرسانی ئەمەریکی هەوڵدەدەن لەگەڵ پیۆنگیانگدا بگەنە ڕێکەوتنێک سەبارەت بە پلانی نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە دوای کۆبوونەوە لوتکەکەی مانگی ڕابردوو لەنێوان سەرۆک دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا.

کۆشکی سپی کۆبوونەوەکانی ئێستای بە ئەرێنی ناودێر کرد بەڵام هیچ لێدوانێکی نەدا سەبارەت بەو هەواڵانەی ئەمدواییەی میدیاکان سەبارەت بەوەی کە لە هەڵسانگاندنی هەواڵگری ئەمەریکادا دەرکەوتووە کە کۆریای باکوور توانا ناوەکییەکان فراوانتر کردووە.

سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا نووسیویەتی " کۆریای باکوورهەشت مانگ دەبێت هیچ تاقیکردنەوەیەکی موشەکی یاخوود ناوەکیی ئەنجام نەداوە.

کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لەم هەفتەیەدا سەردانی کۆریای باکوور دەکات بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا.

سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا نوسیویەتی " کۆمەڵێک گفتوگۆی باش لەگەڵ کۆریای باکووردا بەباشی بەڕێوە دەچن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG