Accessibility links

ئەبوبەکر عەلی لە بارەی وتارەکەی ڕۆژی یەکشەممەی سەرۆک ترامپ لە سعودیـیە دەدوێت


ئەبوبەکر عەلی بیرمەندی ئیسلامی لەم وتووێژە تایبەتیەدا لێکدانەوە بۆ وتەکانی دانۆڵد ترامپ دەکات کە دوێنێ لەبەردەم نوێنەرانی وڵاتانی عەرەب لە عەرەبستانی سعودیە پێشکەشی کرد.

ئەبوبەکر عەلی دەڵێت سەردانەکەی ترامپ سەردانێکی گشتی بوو،ئەو نەهات لە ئەستەنبوڵ و قاهیرەوە وتار بدات بەڵکو هەڵبژاردنی سعودیە و وتاردانی لەپاڵ مەککە و مەدینەی موسڵماناندا بۆ ئەوەبوو پەیامی ئەمریکا بگەیەنێت کە ئەوان دژی ئیسلام نین و دژی تیرۆرن.

سەرۆک ترامپ لە وتەکانیدا لەبەردەم نوێنەری وڵاتانی عەرەب لە سعودیە وتی ئەمریکا بە ئێوە ناڵێت چی بکەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر ئێوە بەڵکو خۆتان ڕوبەڕوی تیرۆر ببنەوە .

ئەبوبەکر عەلی بیرمەندی ئیسلامی دەڵێت ئەم پەیامە واتای ئەوەی وڵاتانی عەرەب چاوەڕێ نەبن ئەمریکا شەریان بۆ بکات و لەبری ئەوان خوێن بدات،بەڵکو دەبێت خۆیان شەڕی تیرۆر بکەن و چاوەڕێی ئەمریکا نەکەن بەمەش ئەمریکا وڵاتانی عەرەبی بێ ئومێد کرد.

ئەو بیرمەندە ئیسلامیە ئەوەشی وت هیچ جیاوازیەک نەبوو لەناوەرکی وتارەکەی ترەمپ لەدوێنێ لەگەڵ لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکان ، تەنها جیاوازیەکە ئەوەبوو کە سەرۆک ترامپ دوێنێ بەزمانێکی دیبلۆماسی وتەکانی پێشوی دوبارە کردوە بەو پێیەی لە پێگەی سەرۆکدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:31 0:00

XS
SM
MD
LG