سەرۆکی ئەمەرکا دانۆڵد ترامپ وتی پێشبینی ئەوە دەکات هەفتەی داهاتوو بە فەڕمی کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەموو ئەو خاکانەی لەژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی داعشدا بوون ڕابگەیەنێت.
سەرۆک ترامپ لەمیانەی کۆبوونەوەی هاوپەیماناندا لە واشنتن وتی " سوپای ئەمەریکا و هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانێتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەموو ئەو خاکانەیان کۆنتڕۆڵکردۆتەوە کە لەژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی داعشدا بوون لە سوریا و عێراقدا."
وتیشی " واپێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو بە فەڕمی ڕایبگەیەنین لە %100 خەلافەتمان نەهشێتووە، بەڵام دەمەوێت چاوەڕوانی ڕاگەیاندنە فەڕمییەکە بکەم. نامەوێت پێش کاتی خۆی ئەوە بڵێم."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز