دادگای تۆمەتبارکردنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکی دا دوو هەفتەی تر دەستپێدەکات لە کاتێکدا سیناتۆرەکان کار دەکەن بۆ پڕکردنەوەی کابینەی جۆو بایدن و دابینکردنی پـێویستیەکانی بەرێوەبەرایەتی کە بەڵێنی چرکردنی هەولەکانی رووبەرووبونەوەی ڤارۆسی کۆرۆنا. بۆچی دیموکراتەکان سوورن لە سەر بەڕێوەچونی ئەم پرۆسەیە؟
لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەل دەنگی ئەمەریکا دکتۆر سەڵاحەددین ئەحمەد ، پرۆفیسۆر لە ( Union Collage) بنکە لە نیویۆرک گوتی پرۆسەی ئیمپیچکردن (لێپـێچینەوە لەلایەن نوێنەرانی خەڵکەوە) لە ئەنجومەنی سیناتدا هەل بە بەڕێز ترامپ دەدات کە بگەڕێتەوە پێشەوەی هەواڵ و سەردێڕەکان و لە هەمان کاتدا خۆی وەک پاڵەوان و قوربانی پیشان دەدات. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر دیموکراتەکان ئەم بابەتە پشتگۆی بکەن ڕەنگە ترامپ جارێکی تر بێتەوە و خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید بکات ، بۆیە دەبێت دیموکراتەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرۆسەی تۆمەتبارکردندا زۆر وشیاربن لە کاتێکدا کە دڵنیانین ئایا 17 دەنگی کۆمارییەکان بەدەستدێنن بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە.