Accessibility links

سەرۆک ترامپ ڕێکەوتننامەی ئیبراهیمی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرەین واژودەکات


سەرۆک ترامپ ڕێکەوتننامەی ئیبراهیمی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرەین واژوکرد کە بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەو دوو وڵاتە عەرەبیـیەیە.

مەراسیمەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سپـی بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی نزیکەی 700 میوان لە سەرانسەری جیهانەوە، لەوانە تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا.

سەرۆک ترامپ و بەنجامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیری ئیسرائیل و عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات و عەبدول لەتیف بن ڕەشید ئەلزەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین ڕێکەوتننامەکەیان واژوکرد کە ڕێکەوتننامەی ئیبراهیم Abraham Accord ناسراوە.

ئیسرائیل و ئیمارات لە 13مانگی هەشتدا گەیشتنە ڕێکەوتن و بەحرەین ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند بە فەرمی دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا دەنێت.

بەپێی ڕێکەوتنی ئیبراهیم، نەتەنیاهو ڕازی بووە بەشێک لە کارەکانی نیشتەجێکردنی نوێ لە ناوچەکانی کەناری ڕۆژئاوا ڕابگرێت.

کۆشکی سپی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە مەراسیمەکەی گواستەوە.

بەڕێوبەرایەتی سەرۆک ترامپ ئەمە بە سەرکەوتنێکی سیاسەتی دەرەوەی خۆی دادەنێت، ئەمەش لە کاتێکدا کەمتر لە دوو مانگ ماوە لە بەردەم هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا.

جۆو بایدن جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا و هەروەهاڕکابەرە دیموکراتەکەی ترامپ ڕایگەیاند کە پشتگیری لە وڵاتانی زیاتر دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل و لە وەڵامی پرسیارێکی ئەم دواییەی دەنگی ئەمەریکا گوتی ئەو لەو بڕوایەدایە " ئیسرائیل دەبێت ئامادەبێت بۆ کارکردن بە ئاڕاستەی چارەسەرێکی ڕاستەقینە لەگەڵ فەلەستینیەکاندا."

XS
SM
MD
LG