Accessibility links

دانۆڵد ترامپ: هەوڵی من نەبووایە چین هۆنگ کۆنگی دەسڕیـیەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەر هەوڵی ئەو نەبووایە چین بە لەشکرێکی یەک ملیۆن سەربازی پەلاماری هۆنگ کۆنگی دەدا و دەیسڕیـیەوە.

دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ هەینی لە وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز گوتی"ئەگەر من نەبوومایە هۆنگ کۆنگ لە ماوەی 14 خولەک دەسڕڕایەوە."

گوتیشی چین هێزێکی یەک ملیۆن سەربازی لە دەرەوەی هۆنگ کۆنگ کۆکردووەتەوە، بەڵام بە "هاوڕێم" سەرۆکی چین(شی ژینپـینگ)، گوت تکایە ئەوە مەکە، هەڵەیەکی گەورە دەکەیت و کاردانەوەی نەرێنی بەسەر ڕێکەوتنە بازرگانیـیەکەی نێوان هەردوو وڵات دەبێت."

ترامپ باسی لەوەش کرد، بە شی گوتووە هەر هەوڵێک بدات بۆ سەرکوتکردنی خۆپـیشاندانەکان، ئەوا دانوستاندنە ئابوریـیەکانی نێوان ئەمەریکا و چین ئاڵۆزدەبن.

جێی ئاماژەیە لەوەتای 15 ی مانگی سێی 2019 خۆپـیشاندانی ناڕەزایی هۆنگ کۆنگی گرتووەتەوە لە دژی پـرۆژە بڕیارێک بۆ ڕادەستکردنی تاوانکارانی هەڵهاتوو، ئەم پـرۆژە یاسایە شیانی هەیە وەها لە چین بکات دەستێوەردانی لە سیستەمی دادوەری هۆنگ کۆنگ هەبێت کە هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆیە لە چوارچێوەی وڵاتی چیندا.

XS
SM
MD
LG