سه‌رۆک دانۆڵد تڕا‌مپ شه‌مه له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی وڵاتانی پێشه‌سازی له کانادا دا گوتی ده‌بێت بازرگانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تر "ڕه‌وا و به‌رامبه‌ر" بێت.
تڕا‌مپ ماوه‌یه‌کی کورت پێش ئه‌وه‌ی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی سنگاپۆر بچێت که بڕیاره حه‌وتووی دابیت چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ کوریای باکور پێک بێنێت به په‌یامنێرانی گوت: "بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ به‌رژه‌وه‌ندی له ئه‌مه‌ریکا وه‌گیراوه و ئێمه ناتوانین له ئه‌وه زیاتر ئه‌و کاره بکه‌ین."
ئه‌و لۆمه‌ی خسته سه‌ر ڕێبه‌رانی پێشووی ئه‌مه‌ریکا که ئه‌و ڕێبازه‌یئیستانی بازرگانی جیهانیان گرته به‌ر. تڕا‌مپ رایگه‌یاند که "ئه‌و ڕۆژانه به سه‌رچوون." و گوتی که وتووێژی دوایی حه‌وتوو له گه‌ڵ ڕێبه‌رانی 7 وڵاتی پێشه‌ساز خۆی به قه‌ناعه‌ت گه‌یاند ئه‌و ڕێبه‌رانه "به‌ڵێنداری دۆخێكی به‌ڕه‌واتری بازرگانی بۆ ئه‌مه‌ریکان."
کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی دوو ڕۆژه‌ی حه‌وت وڵاتان که له کوبه‌ک به‌ڕێوه‌ده‌چێت رۆژی شه‌مه کۆتایی پێ دێت.