Accessibility links

دەقی نامەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سەرۆکی تورکیا


میدیاکانی ئەمەریکا نامەیەکی سەرۆکی ئەمەریکایان ئاشکراکرد کە بەر لە دەستپـێکردنی لەشکرکێشیـیەکەی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا ڕەوانەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیای کردبوو.

لە نامەکەدا دانۆڵد ترامپ بە زمانێکی توند داوای لە ئەردۆغان کردووە ڕێی دانوستاندن بگرێت بۆ کۆتایی‌هێنان بە نیگەرانیـیەکانی تورکیا لە بەرامبەر کوردی سوریا.

کاربەدەستانی تورکیا پشتڕاستیان کردەوە نامەکە ڕەوانەکراوە بۆ ئەردۆغان، بەڵام دەڵێن فڕێـیان داوەتە سەبەتەی خۆڵەوە.

دەقی نامەکە:

کۆشکی سپی
واشنتن
9 ی مانگی دەی 2019

خاوەن شکۆ
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆکی کۆماری تورکیا
ئەنکەرە

بەڕێز جەنابی سەرۆک:

با ڕێکەوتنێکی باش بکەین! تۆ ناتەوێت بەرپـرس بیت لە قەڕکردنی هەزاران کەس، وە منیش نامەوێت بەرپـرس بم لە وێرانکردنی ئابوری تورکیا ـــ کە دەیکەم. پـێشتر نمونەیەکی بچوکم نیشان دایت لە پەیوەست بە قەشە بڕۆنسن.

کارێکی زۆرم کردووە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشەکانت. جیهان شەرمەزار مەکە. دەتوانیت ڕێکەوتنێکی مەزن بکەیت. جەنەڕاڵ مەزڵوم ئامادەیە دانوستاندنت لەگەڵدا بکات و ئامادەیە دانەواند بکات کە هەرگیز پـێشتر ئامادە نەبوون بیکەن. کۆپی نامەیەکی کە هەر ئێستا بە دەستم گەیشتووە بە تایبەت بۆ تۆی هاوپـێچ دەکەم.

مێژوو بە باشی لێت دەڕوانێت ئەگەر بە شێوەیەکی دوروست و مرۆیانە ئەمەت ئەنجام دا. بۆ هەمیشەش وەک شەیتان لێت دەڕوانرێت ئەگەر شتی باش نەکەونەوە. پـیاوێکی کەلـلەڕەق و گەمژە مەبە.

پاشان تەلەفۆنت بۆ دەکەم

لەگەڵ ڕێزمدا
واژوی دانۆڵد ترامپ

XS
SM
MD
LG