Accessibility links

سەرۆکایەتی تورکیا: ئەردۆگان باسی لە مەنبەج و ئیدلب کردووە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا


ئۆفیسی سەرۆکایەتی تورکیا وتی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و هاوتا ئەمەریکییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا گفتوگۆیان لەسەر ڕەوشی ئیدلب و مەنبەج کردووە جەختیان لەوە کردۆتەوە پەیوەندییەکانی نێوانیان باشتر بکەن.

لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی تورکیادا هاتووە دەڵێت " سەرۆکی تورکیا و سەرۆک ترامپ جەختیان لە سووربوونی خۆیان کردۆتەوە بۆ هەنگاونان بەرەو باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا." هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بە پێشهاتەکانی ناوچەی ئیدلبیش داوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز جەختی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان دوو سەرۆکەکە کردەوە و وتی گفتوگۆیان لەسەر ئەوە کردووە ئارەزوو دەکەن پێکەوە کاربکەن بەتایبەتی لە بابەتەکانی پەیوەست بە سوریادا.

جێی ئاماژەیە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا بەهۆی ناکۆکییەکانیانەوە سەبارەت بە سوریا و ئێران و پلانەکانی ئەنقەرە بۆ کڕینی پێداویستی سەربازیی ڕوسیەوە گرژییان تێکەوت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG