Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەرپرسێکی پێشووی کۆمپانیای فۆرد وەکو وەزیری وزە هەڵدەبژێرێت


دان بڕۆڵێت
دان بڕۆڵێت

وەزارەتی وزەی ئەمەریکا وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە فەڕمی جێگری وەزیری وزە دان بڕۆڵێتی هەڵبژاردووە بۆ پۆستی وەزیری وزەی ئەمەریکا، دان بڕۆڵێت پێشتر جێگری پێشووی سەرۆکی کۆمپانیای فۆرد بووە و بەرپرسی ڕێکخراوی وزە بووە لە ویلایەتی ئاریزۆنا.

ئەگەر ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ئەمە پەسەند بکات ئەوا بڕۆڵێت شوێنی ڕیک پێری دەگرێتەوە کە مانگی ڕابردوو وتی لە کۆتای ئەمساڵدا دەست لەکار دەکێشێتەوە.

بڕۆڵێت لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەگەر پەسەند بکرێم ئەوا میراتیەکەی وەزیر پێری پتەوتر دەکەم و هانی سەربەخۆیی وزە و داهێنان و ئاسایشی گەلی ئەمەریکا دەدەم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG