Accessibility links

سەرۆک ترامپ داوا لە سەرۆکی چین دەکات چاوی بە خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ بکەوێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لە سەرۆکی چین شی جین پینگ کرد خۆی چاوی بە خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ بکەوێت، وتیشی ئەوە سنوورێک دادەنێت بۆ ئەو توندوتیژییانەی کە چەند هەفتەیەکە باڵی بەسەر شارەکەدا کێشاوە.

سەرۆک ترامپ لە تویتەر نوسی " ئەگەر سەرۆک شی ڕاستەوخۆ چاوی بە خۆپیشاندەرەکان بکەوێت ئەوا ئەوە کۆتاییەکی خۆش دەبێت بۆ کێشەی هۆنگ کۆنگ ، بەبێ هیچ گومانێک."

ئەم تویتەی سەرۆک ترامپ ڕۆژێک دوای ئەوە دێت ڕێکەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ چیندا واژۆکرد تاوەکو بگات بە چارەسەرێکی مرۆیی بۆ خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ. ئەم لێدوانەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە جووڵە نیمچە سەربازییەکانی چین لەسەر سنووری هۆنگ کۆنگ.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا وتی پەکین لێدوانەکەی سەرۆک ترامپ یبە هەند وەرگرتووە سەبارەت بەوە چین پێویستییەتی خۆی قەیرانی هۆنگ کۆنگ چارەسەر بکات.

سەرۆک ترامپ مانگی ڕابردوو وتی سەرۆکی چین شی جین پینگ " بەشێوەیەکی زۆر بەرپرسیارانە " مامەڵەی لەگەڵ خۆپیشاندانەکاندا کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG