Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکەی سوریا گفتوگۆی لەگەڵ عەبادیدا کردووە


کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادیدا گفتوگۆیان لەسەر هێرشە کیمیاییەکەی سوریا کردووە و هەروەها باسیان لە پێویستی هاریکاریکردنی یەکتر کردۆتەوە لە شکستپێهێنانی داعشدا.

لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە دەڵێت " دوو سەرۆکەکە باسیان لە خێراکردنی هەڵمەتی شکستپێهێنانی ڕێکخراوی داعش کردووە و هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی ئەوە کردۆتەوە کە هاریکاریی هەبێت لەنێوانیاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ناوچەکە."

دەشڵێت " دوو سەرۆکەکە گفتوگۆیان لەسەر هێرشە کیماییە بێزارکەرەکەی نزیک دیمەشق کردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG