Accessibility links

زریانی ئۆفیلیا دەگاتە کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا و چەند ویلایەتێکی وڵاتەکە دەگرێتەوە


ناوەندی نیشتمانی زریانەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند زریانی ئۆفیلیا بەیانی ڕۆژی شەممە، 23ی مانگی نۆ لە نۆرت کارۆلاینا گەیشتوەتە وشکانی و زۆرترین خێرایی بایەکەی بە 110 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا مەزەندە دەکرێت.

چاودێری زریانەکان بۆ بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی نۆرت کارۆلاینا بەردەوامە و لە ناوچەکانی دیکەی ویلایەتەکەدا هۆشداریی زریانەکان دەرچووە.

پێشبینیکارانی کەشوهەوا دەڵێن سیستەمی زریانەکە دەتوانێت بایەکی زیانبەخش بۆ بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی نۆرت کارۆلاینا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ڤێرجینیا بهێنێت.

هەروەها هۆشداریی زریان بۆ ناوچەکانی نۆرت کارۆلاینا و دێلاوێر دەرچووە.

پارێزگارەکانی ویلایەتی نۆرت کارۆلاینا و ڤێرجینیا و مێریلەند پێشبینی گەیشتنی ئۆفیلیا دەکەن و باری نائاسایییان ڕاگەیاندووە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG