شه‌ڕه ته‌قه ته‌نها به‌شێکه له کێشه ته‌ندروستییه‌کانی پایته‌ختی لیبیا. ئه‌و شاره‌ی که دانیشتوانی نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن و نیو که‌س ده‌بن ئاوی به‌لوعه‌یان نییه. جه‌یمس بروک له ته‌ڕابلوسه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
نه‌خۆشخانه‌ی زاوییه له ناوه‌ندی ته‌ڕابلس که‌ره‌سته‌ی پێشکه‌وتووی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێک شتی سه‌ره‌کی نییه وه‌کو ئاو و پزیشک.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌سه‌ف که به‌رگێکی پزیشکی شینی له‌به‌ردابوو له ڕێڕه‌وه قه‌ره‌باڵغه‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌که‌دا وه‌ستاو گوتی" ئێمه ئاومان ده‌وێت ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ئاوی نییه".
محه‌مه‌د له پێنجه‌م ساڵی خوێندنی پیزیشکیدایه، به‌ڵام له کاتێکدا ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌که‌یان کرد ئه‌و له‌وێ به‌رپرس بوو گوتی " زۆربه‌ی پیزیشکه‌کان 30 بۆ 40 کاتژمێر به سه‌ر یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن جا بۆیه ئێستا خه‌وتوون".
پیاوێکی بریندار به ته‌نها له ڕێڕه‌وه‌که‌دا پیاسه‌ی ده‌کرد که له دوایین شه‌ڕه‌کانی لیبیادا بریندار ببوو محه‌مه‌د ده‌ڵێت " زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کانی ئێره بریندار بوون به‌هۆی گوله‌ی سیره‌گر یان هه‌ندێکیان به هۆی ته‌قینه‌وه".
یه‌کێک له شه‌ڕکه‌ری سه‌رهه‌ڵداوه‌کان که پێێ ڕاستی پێچرابوو ڕه‌نگی زه‌رد بووبوو به‌ڵام بڕوا ده‌کرێت بمێنێت. دوو ژوور له‌ولاوه پێنج ته‌رمی تێدابوو که له ساردکه‌ره‌وه‌شدا نه‌بوون.
له وبه‌ری شه‌قامه‌که سه‌دان ته‌رم هێشتا له له‌و ناوه که‌وتوون که پله‌ی گه‌رماش 30یه. له‌م شاره پێشکه‌وتووه‌ی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا کۆمه‌ڵێک شتی سه‌ره‌کی ژیان وه‌کو ئاو، کاره‌با، ئینته‌رنێت، ته‌له‌فۆن و ته‌نانه‌ت خزمه‌ت گوزاری کۆکردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاکای سه‌ر شه‌قامه‌کان ڕاوه‌ستاون و هه‌ر نین.
مه‌حمود شه‌مام وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کاتیی لیبیا هۆشداری داوه به دانیشتوان که چاوه‌ڕوانی کردارێکی سیحری نه‌که‌ن و گوتی " سه‌باره‌ت به‌و ته‌رمانه‌ی له سه‌ر شه‌قامه‌کانن له هه‌ندێک ناوچه‌دا کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی هه‌وڵی لابردنیان ده‌ده‌ن هیوادرین کاره‌که له چه‌ند کاتژمێرێکدا ئه‌نجام بدرێت و به یارمه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌کان ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن".
له نیویۆرکه‌وه سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون داوای یارمه‌تی بۆ لیبیا له کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌کات.
بان کی موون: زۆر به په‌له ئێمه داوای یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی خێرامان کرد به تایبه‌تی هه‌ر یارمه‌تییه‌ک په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری گشتییه‌وه هه‌بێت له ناویاندا ئاو و ته‌ندروستی گشتی و په‌روه‌رده.
له نه‌خۆشخانه گه‌رم و ناخۆشه‌که‌ی ته‌ڕابلسدا ئاو نییه تا خوێنه‌کانی به عه‌رزه‌که‌وه‌ن بشۆرێت.
خوێنداری پزیشکی محه‌مه‌د ده‌ڵێت " ئێمه ئازادیمان به خوێنی خۆمان به‌ده‌ست هێنا".
له کاتێکدا شه‌ڕه ته‌قه له زۆر شوێن هه‌ر به‌رده‌وامه بۆی هه‌یه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه برینداری زیاتر ڕووی تێبکات له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 3:07خوله‌که.