Accessibility links

دوو ئامێر بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤ لە ڕەوشی مەترسیداری تەندروستی


چاوەڕوانکردن بۆ زانینی ئەنجامەکانی پشکنینی تاقیگە سەبارەت بە کێشەی نەخۆشیە مەترسیدارەکان، ڕەنگە مەسەلەی ژیان و مەرگ بێت. دوو ئامێری قەبارە بچوک کە ئێستا کار لەسەر دروستکردنیان دەکرێت، دەتوانن بە خێرایی هەندێک حاڵەتی نەخۆشی دیاری بکەن؛ لەوانە شیانی جەڵتەی دڵ، هاوکات کەسە نەخۆشەکان خۆیان دەتوانن ئەم دوو ئامێرە لە ماڵەوە بەکاربهێنرێن.

لێکۆڵەران لە زانکۆی جۆرج واشنتن لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا کاریان لەسەر ئەم ئامێرە پزیشکیانە کردووە بۆ خێرایی پێکردن بە پرۆسەی دەستنیشانکردنی هەندێک کێشەی تەندروستی.

داهێنەری ئامێرە پزیشکیەکان دەڵێت یەکەم ئامێر ناوی ( ترای کۆردەر) ە بۆ فەحسی خوێن و میز و لیک بەکار دەهێنرێت. ئەم پارچە ئەلیکترۆنیە بچوکە تۆڕیک لولەی وردی لێبەستراوە کە هەر یەکەیان ماددەیەکی شلی تایبەتی تێدایە و بەهۆیانەوە فەحسەکە دەکات. پاشان ئەنجامی فەحسەکان دەنێردرێن بۆ ئاپـێک لە نێو مۆبایلی کەسەکە یان یەکێـک لە خێزانەکەی.

داهێنانی دووەم وەک ئەنگوستیلەکە لە پەنجە دەکرێت و ئامێرەکە هەستیاری نەخشەکاری لێدانی دڵی تێدایە کە دەتوانێت لێدانی نائاسایی دڵ تۆمار بکات ، هەروەها حاڵەتەکانی دیکە . ئەم ئامێرەش هاوشێوەی ئامێری تراکۆردەر دەتوانیت ئەنجامی فەحسەکان ڕەوانەی مۆبایل بکرێت یان ڕاستەوخۆ بۆ پزیشکی نەخۆشەکە بنێرێت.

ڤیدیۆ زاناکان لە کاتی تاقیکردنەوەکانیان لەسەر ئەم دوو ئامێرە نوێـیە.

دوو ئامێر بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤ لە ڕەوشی مەترسیداری تەندروستی
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:05 0:00

XS
SM
MD
LG