Accessibility links

تیرێژ: کۆبونەوەی وڵاتانی موسوڵمان و هەڵوێستی دژ بە ئێران


شا‌ سەلمانی عەرەبستانی سعودیە لە میانەی کۆبونەوەی ڕێبەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کە بریتییە لە 57 وڵات .. هێرشی زارەکی کردە سەر ئێران بەهۆی هێرشەکانی ئەمدواییانەی کە بەرژەوەندی شانشینەکەی تێدا کردبوو بە ئامانج.

ناوبراو ڕووداوەکانی ئەم‌ دواییه‌ بە کاری تیرۆرستی ناودێر کرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ده‌ڵێن سەدان سەرباز و فڕۆکەی جەنگی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، وەک پەنتاگۆن دەڵێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی زیادبوونی هەڵمەتەکانی ئێران بۆ پلانی هێرشی دژ بە ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی هەوڵ نادات ڕژێمی ئێران بگۆڕێت و تەنیا دەیەوێت ئەو وڵاتە نەبێتە خاوەن چەکی ناوکی.

لەبەرنامەی تیڕێژی ئەم هەفتەیە ڕۆژنامەوان خالد فەتاح لە دەنگی ئەمەریکا تاوتوێی ئەم بابەتە لەگەڵ عارف نادری شارەزای کاروباری ئێران دەکات

please wait

No media source currently available

0:00 0:21:49 0:00

XS
SM
MD
LG