Accessibility links

تیرێژ: کارەگرنگەکانی جۆرج بوشی باوک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


سەرۆکی پێشوی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جۆرج بوشی باوک لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەرۆک بوشی باوک لە ساڵی 1989 وە هەتا ساڵی 1993 سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بوو. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و بەتایبەتی لە نێو کورددا ناودار بوو لە پاش ئەوەی سنوورێکی بۆ تاوانەکانی سەدام حسێنی دیکتاتۆری پـێشووی عێراق دانا کاتێک لە ساڵی 1991 ڕێبەرایەتی هێرشێکی گەورەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕزگارکردنی وڵاتی کوەیت لە داگیرکاری ڕژێمەکەی سەدام حسێن، کە سەر ئەنجام ڕاپەڕێنی گەلانی عێراق و خەڵکی کوردستانی لێکەوتەوە. هەر دەرەنجامی ئەو ڕاپەڕینە بوو هەرێمی کوردستانی ئەمڕۆ کەوتە ژێر پاراستنی کۆمەڵی نێودەوڵەتی و لە هێرشەکانی ڕژێمەکەی سەدام حسێن پارێزرا هەتا ئەو ڕۆژەی کۆتایی بە حوکمڕانی سەدام حسێن هێنرا لەسەر دەستی سەرۆک بوشی کوڕی.

لەبەرانمەی تیرێژی ئەم هەفتەیەدا خالد فەتاح میواندارێتی دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری دێرینی کورد دەکات. دکتۆر مەحمود باس لە کارەگرنگەکانی بوشی باوک لە ناوچەکە و بە تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.

دەقی بەرنامەی تیرێژ

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:20:31 0:00

XS
SM
MD
LG