سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد سورن له‌سه‌ر پابەندبونیان به ئیرادەی گەلی كوردستانە كە لەڕێگەی بەشداربوون و دەنگدان لە ڕیفراندۆمی 25ـی ئەیلوولی 2017 بە ئازادانە دەریبڕیوە. هەروەها جێبەجێكردنی ئەنجامەكانی ڕیفراندۆم لەڕووی زەمەنییەوە بەندە بە دیالۆگێكی بنیاتنەر و لێپرسراوانە.
له‌لایه‌کی تره‌وه ، حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیری عێراق له راگه‌یاندنێکدا گوتی ئێمه سوپا دژی گەلی خۆمان بەکارناھێنین و شەڕیش دژی ھاوڵاتی کورد ناکەین." بەڵام دەشڵێت "ئەرکمانە یەکگرتویی وڵات بپارێزین، و جێبەجێکردنی دەستوور، و پاراستنی ھاوڵاتیان و سامانی نیشتیمانی بپارێزین.
ئایا به له به‌رچاوگرتنی هه‌لوێستی تۆندی هه‌ردوو لا ده‌رفه‌تی گفتۆگۆ له ئارادا ماوه؟
ئایا لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد له‌مه‌ر دانوستاندن له‌گه‌ل به‌غدا دا یه‌کگرتوون؟
بۆ زیاتر روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به‌رنامه‌ی تیرێژ میوانداری به‌رێز قادر ره‌زگه‌ی یوندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و به‌رێز موحه‌مه‌د فائق به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمه‌قامی دوزخۆرماتوو کرد.