هە‌ر له ڕۆژی دووشه‌ممەی ڕابردووەوە شەپۆلێکی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی سنووری سلێمانی، حه‌ڵبچه، گەرمیان و کۆیەی گرتوه‌ته‌وه که به سەرپەره‌شتی ڕێکخڕاوه مه‌دەنیه دێمۆکڕاسی خوازەکان به‌ڕێوه چوه و داواکاریه سەرەکیه‌کانیان دابین کردنی پاشەکه‌وتی مووچه و خزمه‌تگۆزاریه‌کان و نه‌هێشتنی گەندەڵیه.
هه‌روه‌ها له چه‌ند شوێنکی تر خۆپیشانده‌ران هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر باره‌گای حیزبی و حکومه‌تیه‌کان و به‌شێکیان سوتاندوون.
ئه‌مه له کاتێکدایە کە سەرۆکایه‌تی حکومه‌تی هەرێم و پارلەمانی کوردستان له دوو به‌یاننامه‌ی جیاوازدا پشتیوانی خۆیان بۆ داواکاری خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕیوە و دا‌واشیان له خۆپییشانده‌ران کردوە خۆیان له تۆندوتیژی و سووتاندنی باره‌گا و دامه‌زراوە فەرمیەکان و خزمه‌تگۆزاریەکان به دور بگرن.
ئه‌ندامی پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان جه‌ماڵ عۆسمان، میوانی ئەم جارە پرۆگرامی حەوتووانەی "تیڕێژ" ده‌ڵێت، " ئێمه پشتیوانی له داواکاریه‌کانی خه‌ڵک ده‌که‌ین بۆیه داوای هه‌ڵبژرادنی پێش وه‌ختمان کردوه." له لایێکی تره‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی، سادق هەڵه‌ده‌نی ده‌ڵێت خه‌ڵک هیوای به هەڵبژرادن نیه و خۆپیشاندانه‌کەش له ئاکامی سیاسه‌تی سه‌رنەکه‌وتووی حکومه‌ت هاتوەتە ئاراوە.
ئایا حکومه‌تی هەرێمی کوردستان ڕیگاچاره‌ی له بەر ده‌سته یان هەڵبژرادن کێشه‌کان چاره سەر ده‌که‌ن؟ بۆ ئەو پارله‌مانه‌ی متمانه‌ی به حکومه‌ت داوه هەوڵی هه‌ڵوەشاندنی حکومه‌ت نادات؟
ئه‌مه پرسیاره‌کانی تیڕێژ بوو کە لەگەڵ بەڕێزان جه‌ماڵ عۆسمان ئه‌ندامی پارلەمانی هه‌رێمی کوردستان و سادق هه‌ڵه‌ده‌نی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی تاوتۆمان کردوە.
.