Accessibility links

ئەمەریکا ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن ئەگەر کۆریای باکوور واز لە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسن وتی واشنتن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکووردا دوای ئەوەی کیم جۆنگ ئون هەڕەشەکەی بۆ لێدانی دوورگەی گوامی ئەمەریکا دواخست.

تیلەرسن وتی " ئێمە بەردەوامین لەوەی رێگە چارەیەک بدۆزینەوە لەڕێی گفتوگۆکردنەوە، بەڵام ئەوە بەندە بە کیم جۆنگ ئونەوە."

واشنتن وتی پیۆنگیانگ دەبێت واز لە تاقیکردنەوە موشەکی و ناوەکییەکانی بهێنێت پێش ئەوەی گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕەوشەکەی نیمچە دوورگەی کۆریا دەست پێبکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت وتی " کیم جۆنگ ئون، ئێمە دەمانەوێت گفتوگۆی لەگەڵدا بکەین، کاتێک کە کاتەکە گونجاو بێت، کاتێک کە ئەوان پیشانمان بدەن کە جددیین لەوەی واز لە بەرنامە ناوەکییەکەیان بهێنن."

ناورێت وتیشی " هێشتا ئەوەمان نەبینیوە." و ئاماژەی بە تاقیکردنەوە ناوەکییەکانی ساڵی ڕابردوو و دوو تاقیکردنەوە موشەکییە بالیستیکیە کیشوەرییەکەی مانگی رابردووی کۆریای باکوور کرد.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG