Accessibility links

تیلەرسن بەڵێن دەدات شوێنێکی پارێزراو بۆ ئاوارەکان دابین بکات و فشار بخاتە سەر ڕێکخراوی داعش


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی وڵاتە یەکگرتووەکان " شوێنی پارێزراوی کاتی " دابین دەکات بۆ ئاوارەکان هەتاکوو دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان لە قۆناغی داهاتووی شەڕیان لەگەڵ ڕێکخراوی داعش و قاعیدەدا.

تیلەرسن ئەو شوێنە پارێزراوانەی دیاری نەکرد و لەبەردەم کاربەدەستە باڵاکانی هاوپەیماناندا ئەم لێدوانەیدا کە 68 وڵات لە خۆ دەگرێت و شەڕ دژی داعش دەکەن لە عێراق و سوریا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە بۆ وەزیرەکانی دەرەوە بەسترابوو وتی " وڵاتە یەکگرتووەکان فشاری زیاتر دەخاتە سەر ڕێکخراوی داعش قاعیدە و کار دەکات بۆ دابینکردنی شوێنی پارێزراوی کاتی لەماوەی ڕێکەوتنەکاندا بۆ وەستاندنی شەڕ بۆ ئەوەی ڕێگە بدەن ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان."

ئەگەر سێ وڵاتی جیا تورکیا و ڕوسیابە پاڵپشتی وڵاتە یەکگرتووەکان پێشڕەوی بکەن ئەوا چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریادا جڵەو لەدەست دەدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG