سوپای ئەمەریکا وتی لە بنکەی ئاسمانی فۆرت ستیوارت لە ویلایەتی جۆرجیا لەمیانەی مەشقێکی سەربازییدا 3 سەرباز گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکە برینداربوون.
بەرپرسانی بنکە سەربازییەکە وتیان بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ئوتومبێلێکی زریپۆشی سەربازیی تووشی ڕووداوێک بووە و لە ئەنجامدا ئەو سەربازانە گیانیان لەدەستداوە.
وتیشیان سێ سەربازە بریندارەکەی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
سوپای ئەمەریکا وەکو ڕووداوێک مامەڵەی لەگەڵدا کرد،بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەیان نەداوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز