Accessibility links

بەهۆی پێکدادانی دوو فڕۆکەوە لە ئاسماندا سێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیا گیانیان لە دەستدا


هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بەهۆی پێکدادانی دوو فڕۆکەی مەشقی L-39 ەوە لە ئاسمانی ڕۆژئاوای کیێڤ سێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیا گیانیان لە دەستداوە.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی لە نێو سێ پیاوەکەدا ئاندرێ پیلشچکۆڤیان تێدا بووە کە " ئەفسەرێکی ئۆکرانیاییە و یەکێکە لەوانەی کە یارمەتییەکی وڵاتەکەمانی داوە."

وتیشی لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، " هێشتا زۆر زووە باس لە وردەکارییەکان بکەین. بێگومان هەلومەرجەکان ڕوون دەکرێنەوە."

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا وتی پێکدادانەکە لە هەرێمی ژیتۆمیری ناوەڕاستی ئۆکرانیا ڕوویداوە. پیلشچکۆڤ لە ماوەی ڕابردوودا ببووە کەسایەتییەکی دیار، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین چاوپێککەوتنی لەگەڵ ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتییەکاندا ئەنجامدا.

هێزی ئاسمانی وتی " پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزانی قوربانییەکان دەکەین. ئەمە لە دەستدانێکی بە ئازارە بۆ هەموومان."

زێلێنسکی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ خێزانی فڕۆکەوانەکان دەربڕی و وتی " ئۆکرانیا هەرگیز هیچ کەسێک لە بیر ناکات کە بەرگری لە ئاسمانی ئازادی ئۆکرانیا کردبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG