Accessibility links

کوژرانی سێ خۆپیشاندەر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراقەوە


پۆلیس و سەرچاوە تەندروستیەکان ئاماژەیان بەوەدا هێزەکانی ئاسایشی عێراق بەلایەنی کەمەوە سێ کەسیان کوشتووە کاتێک تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە لە باشووری عێراق.

سەرچاوە ئەمنی و تەندروستییەکان ئاماژەیان بەوەدا هێزەکانی ئاسایش لە دووری 45 کیلۆمەتر لە باکووری شاری ناسڕییەوە دوو کەسیان کوشتووە و 12 کەسی دیکەیان بریندارکردووە. سەرچاوە تەندروستییەکان وتیان ئەو دوو کەسەی کوژراون فیشەکەکان بەر سەریان کەوتووە.

سەرچاوە ئەمنییەکان وتیان خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە هێرش بکەنە سەر ماڵی بەرپرسێکی باڵای حکومی.

لە ڕووداوێکی جیادا لەبەردەم دەروازەی بەندەری ئوم قەسڕ هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و کەسێک کوژراو و 34 کەسی دیکە برینداربوون.

لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە لە عێراق زیاتر لە 250 هاوڵاتی کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG