Accessibility links

بەهۆی تەقەکردن لە فیلادیلفیا 3 کەس دەکوژرێن و 11 کەسیش بریندار دەبن


شەقامی ساوث ستریت، فیلادیلفیا، ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمەریکا، 5 ی مانگی 6 ی 2022
شەقامی ساوث ستریت، فیلادیلفیا، ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمەریکا، 5 ی مانگی 6 ی 2022

پۆلیسی ئەمەریکا دەڵێت کۆمەڵێک چەکدار لە شاری فیلادیلفیای ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی پێنسلڤانیا تەقەیان بە ئاڕاستەی قەرەباڵغییەکدا کردووە و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون و 11 کەسی دیکە برینداربوون.

لێکۆڵەرەوەی پۆلیس دی ئێف پەیس بە دەزگا ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی وت دوو پیاو و ئافرەتێک کوژراون، وتیشی ئەو پۆلیسانەی ڕووبەڕووی ڕووداوەکە بووونەتەوە " کۆمەڵێک چەکدارییان بینیوە تەقەیان لە قەرەباڵغییەکە کردووە."

پەیس وتی " وەکو دەزانن سەدان کەس کاتێکی خۆش لە شەقامی ساوث وەردەگرن، هەموو کۆتایی هەفتەیەک خەڵکەکە لەوێ کۆدەبنەوە، تەقەکردنەکە لەو شەقامە ڕوویداوە."

وتیشی ئەفسەرانی پۆلیس تەقەیان لە چەکدارێک کردووە، بەڵام ڕوون نیە کە ئایا لێیدراوە یاخود نا.

دەزگا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بەوەداوە تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە.

پەیس وتی دوو دەمانچە لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزراونەتەوە، پۆلیسیش دەبێت تاوەکو سبەینێ چاوەڕێ بکات تاوەکو بتوانێت سەیری گرتە ڤیدیۆی کامێرا چاودێرییەکان بکاتەوە.

پەیس وتی هێشتا " پرسیاری زۆر هەن بەبێ وەڵام ماونەتەوە."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG