Accessibility links

چه‌کداران سێ گوندنشینیان له‌ ڕۆژئاوای که‌رکووک كوشت


Kirkuk Governorate, Iraq
Kirkuk Governorate, Iraq

شەوى رابردوو مەفرەزەیەك چەكدار كە گومان دەكرێت سەربە داعش بن ، هەڵیانكوتایە سەر گوندێك لە رۆژئاواى كەركوك و باوكێك و دوو كورِی دانیشتوى گوندەكەیان كوشت.

لیوا محەمەد رێگر فەرماندەى میحوەرىپێشمه‌رگه‌ له‌ رۆژئاواى كەركوك، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند "چەكدارەكان سەرەتا لە نێو گوندەكەدا باوكەكەیان كوشتووە ، پاشان دوو كورِەكان بەرەو جێگەیەكى نادیار رفاندووە."

وتیشى، "چەكدارەكان نەناسراونەتەوە ، بەڵام گومان دەكرێت سەربە داعش بن، چونكە ئیشەكەیان لەئیشى داعش دەچێت."

بەپێى زانیاریەكان دواتر چەكدارەكان دوو كورِەكەشیان كوشتووە و لەكاتى رۆیشتنى چەكدارەكاندا بۆ سەر گوندەكەدا ، پێشمەرگەش هێزى بەرەو گوندەكە جوڵاندووە و بۆمبێک بەهەمەرێكى سەربازى پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێكى بەدواوە نەبووە.

لیوا شوان حەمەغەریب فەرماندەى پێشمەرگە لەرۆژئاواى كەركوك، ئاماژەى بەوەكرد ماوەیەكە داعش دانیشتوى گوندەكانى كردووەتە ئامانج و لێیان دەكوژێت و ئازاریان دەدات.
حه‌مه‌ غه‌ریب: "داعش دەیەوێت گوندنیشینەكان ناچاربكات هەماهەنگى یان لەگەڵ بكەن."

پێشریش لەناوچە كێشەلەسەرەكانى پارێزگاى دیالەش، چەندین گوندنیشین و موختارى گوند لەلایەن داعشەوە كوژراون و رفێنراون، لەچەند شەوى رابردووشدا كۆمەڵێك چەكدارى ترى داعش هەڵیانكوتایە سەر گوندێكى عەرەب نیشنى نزیك ناحیەى جەلەولا و هەوڵى رفاندنى موختارى گوندەكەیان دا، بەڵام هەوڵەكەیان شكستى هێنا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:49 0:00

XS
SM
MD
LG