Accessibility links

بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی والایی ئێران سێ زانا گیانیان لە دەستداوە


ئەمەریکا و ئیسڕایل پییان وایە کە بۆ ناردنی سەتەلایت بۆ واڵا و هەروەها بۆ هاویشتنی موشەکەکانی باڵستیک لە لایەن ئێرانەوە تکنۆلۆژی هاوشێوە بەکاردێن.

بە گۆێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، ئاژانسی هەواڵنێری نیوەفەرمی ئێران ئیسنا ڕاپۆرت دەکات کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی وڵایی سێ زانا گیانیان لە دەستداوە.

ڕاپۆرتی یەکشەمە گوتەی وەزیری پەیوەندییەکان محەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی دێنێتەوە کە دەڵێت سێ لێکۆلەر "بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە خانوەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی وڵایی" مردوون.

جەهرۆمی لە ئەم بارەیەوە زانیاری زیاتری دابین نەکرد.

ئێران پلانی هەیە سەتەلاێتێکی بۆ نیو واڵا بنێرێت سەرەڕای ڕەخنەی ئەمەریکا کە ئەو جۆرە کردارە لە بەرژەوەندی پرۆگرامی موشەکی باڵستێکی ئێران دەبێت.

لە مانگی ١ی ساڵ، ئێران سەتەلایتێکی بەڕێکرد، بەڵام کاربەدەستان دەڵێت ئەو سەتەلایتە لە سێهەم قوناخی ڕۆیشتنی بەرەو والا نەیتوانی بگاتە "خێرایی پێویست".

ئێران تا ئێستا چەندین جار هەوڵی ناردنی سەتەلایتی بۆ نێو واڵا داوە، کە ساڵی ٢٠١٣ مەیمونێکی بۆ والا نارد.

XS
SM
MD
LG