Accessibility links

لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزەکانی ئیسڕائیل 3 فەڵەستینی کوژران


سەرچاوەکانی فەڵەستینی و ئیسڕائیل وتیان لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزە تایبەتییەکانی ئیسڕائیل لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا سێ فەڵەستینی کوژران.

دووان لەوانەی کوژراون ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی دەسەڵاتی فەڵەستینی بوون، سەرۆکایەتی فەڵەستینیش سەرکۆنەی کوشتنی سێ فەڵەستینیەکەی کرد و بە " زیادبوونێکی مەترسیداری گرژییەکان " ناودێریکرد.

بەرپرسێکی ئاسایشی ئیسڕائیل بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت هێزە تایبەتییەکەی ئیسڕائیل لە جینینی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا بوون بەمەبەستی " دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانەی " کە لەم مانگانەی دواییدا تەقەیان لە سەربازەکانی ئیسڕائیل کردووە.

وتی " فەڵەستینیەک کە سەرەتا تەقەی لە هێزە تایبەتیەکان کردووە کوژرا." بەپێی سەرچاوەکە ناوی جەمیل ئەل ئاموری بووە.

یەکێکی تر لە کوژراوەکان ویسام ئەبو زەید بووە کە بە سەختی لە پێکدادانەکاندا برینداربووە.

هێزەکانی ئاسایشی ئیسڕائیل بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسیان وت ئەو دوو کەسە ئەندامی گروپێکی چەکداری ئیسلامی بوون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG