Accessibility links

سێیەمین کەشتی نەوت هەڵگری ئێران گەیشتە ڤەنزوێلا


وەزیری نەوتی ڤەنزوێلا تاڕیق عەسیمی لە تویتەر ڕایگەیاند " دووەمین کەشتی نەوت هەڵگری ئێران ( فۆرێست ) کە ئاڵای ئێرانی بەسەرەوەیە گەیشتۆتە پاڵاوگەی پاراگوانا لە ویلایەتی فاڵکۆن لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە."

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی چاودێریکردنی هاتوچۆی دەریایی مارین ترافیک جەختی لە شوێنی ئەو کەشتیە کردەوە کە ڕۆژی دووشەممە گەیشتە سنوورە ئاوییەکانی ڤەنزوێلا.

ڕۆژی دووشەممە یەکەمین کەشتی نەوت هەڵگری ئێران ( فۆرچن ) گەیشتە پاڵاوگەی ئیل پالیتۆ کە دەکەوێتە 200 کم ڕۆژئاوای کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلاوە.

بەرپرسانی سەربازی ڤەنزوێلا ڕایانگەیاند کەشتی سێیەم ( پیتۆنیا ) هاتۆتە ناو سنوورە ئاوییەکانی ڤەنزوێلاوە، چاوەڕێ دەکرێت دوو کەشتیەکەی دیکە ( فاکسۆن ) و ( کلاڤیل )یش لە ڕۆژانی داهاتوودا بگەنە ڤەنزوێلا.

بەپێی ڕاگەیاندنەکان ئەو پێنج کەشتیە ئێرانیە 1.5 ملیۆن بەرمیل سوتەمەنیان پێیە.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG