ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی کراس سووره‌کانی تایلاند پـێشـوازیان له‌و نه‌خشه‌یه‌ی حکومه‌ت کرد بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی سـیاسی وڵاته‌که‌یان، وه‌لێ هیچ ئاماژه‌یه‌کیان نه‌داوه به‌وه‌ی ئایا کۆتایی به‌و خۆپـیشـاندان و ڕێـپـێوانانه ده‌هێنن که بۆ ماوه‌ی هه‌شت هه‌فته‌یه شه‌قامه‌کانی بانکۆکی پایته‌ختی گرتۆته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێبه‌رانی کراس سوور گوتیان ئه‌وان ئاماده‌ن بچنه ناو ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌ره‌ک وه‌زیر ئه‌بهیسیت ڤیججاجیڤا بۆ ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی ڕۆژێـک پـێشـتر پـێشـنیارکرابوو.
به‌ڕێز ئه‌بهیسیت پـێشـنیاری کردووه هه‌ڵبژاردنێـکی به‌روه‌ختی په‌رله‌مانی له 14 ی مانگی یازده‌دا سـازبکرێت ئه‌گه‌ر کراس سووره‌کان به نه‌خشه‌ی ئاشته‌وایی قایل بن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ناوه‌ڕاستی مانگی سێـیه‌وه هه‌تا ئێسـتا به هه‌زاران کراس سوور ناوه‌ندی بازرگانی بانکۆکیان داگیرکردووه و داوا ده‌که‌ن هه‌ڵبژاردنی به‌روه‌خت سـازبکرێت بۆ گۆڕینی ئه‌و حکومه‌ته‌ی که به نادیموکراتی داده‌نێن.
ڕێبه‌رانی کراس سـوور ده‌ڵێن سه‌ره‌ک وه‌زیر مافی ئه‌وه‌ی نیـیه ڕۆژی هه‌ڵـبژاردنه‌کان ده‌سـتنیشـان بکات، به‌ڵام له بری ئه‌وه داوا ده‌که‌ن ڕۆژێـک بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دابنێت، وه پاشـان کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تایلاند بڕیار بدات که‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان سـازبکرێن.
هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی کراس سوور داوایان له حکومه‌ت کرد کار بۆ دروستکردنی متمانه و باوه‌ڕی بکات و چیتر خۆپـیشـانده‌ران تاوانبار نه‌کرێن به‌وه‌ی هه‌وڵی ڕووخاندنی ڕژێمی شایانه‌ی تایلاند ده‌ده‌ن.