ئه‌مڕۆ شه‌ممه و بۆ سێیه‌م ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ک هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی تایلاند و خۆپـیشـانده‌ران به یه‌کیان داداوه و له‌م ڕووداوانه‌شـدا 3 که‌سی تریش کوژراون.
ده‌نگی ته‌قینه‌وه و شه‌ڕه ته‌قه له هه‌ندێ به‌شی بانکۆکدا ده‌بیسـترێت، هاوکاتی هه‌وڵه‌کانی هێزه ئاسایشیـیه‌کان بۆ کۆنتڕۆڵـکردن و چوارده‌ورگرتنی ئه‌وانه‌ی پـێیان ده‌گوترێت کراس سووره‌کان.
گه‌واهده‌ران له شـوێنی ڕووداوه‌کانه‌وه ده‌ڵێن 3 ته‌رمیان بینیوه که گولـله‌یان پـێوه بووه و له شوێنی گردبوونه‌وه‌که دور خراونه‌ته‌وه، واته له‌و شـوێنه‌ی هێزه ئاسایشیـیه‌کان ئاگاداریان هه‌ڵواسـیوه و تیایدا ده‌ڵێن ئه‌م ناوچه‌ی شه‌ڕه جێبهێڵه.
باڵیۆزخانه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاگاهیان دراوه‌تێ سه‌باره‌ت به شیانی هێرشی هه‌نارۆکی بۆ سه‌ر دوکان و بازاڕه‌کان تا هێزه ئاسایشیـیه‌کان له ناوچه‌ی گردبوونه‌وه‌ی کراس سووره‌کان دور بکه‌ونه‌وه.
تا ئێسـتا 17 که‌س له‌م ڕووداوانه‌دا کوژراون و به لانی که‌م 141 که‌سیش بریندارن له‌وه‌تای ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه که ئه‌م ڕووداوانه ده‌سـتیپـێـکردوون. له نێو برینداره‌کانیشـدا ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وانی بیانی هه‌ن.
ڕێبه‌ری سه‌ره‌کی کراس سـووره‌کان جاتوپـۆرن پرۆمپان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌م ڕووداوانه‌ی به شه‌ڕی ناوخۆ به‌راورد کردووه و گوتووشیه‌تی خۆپـیشـانده‌ران به‌رده‌وام‌ده‌بن له شه‌ڕکردن تا ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری تایلاند به ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه قایل ده‌بێت.