جه‌نه‌راڵێکی تایلاندی ئه‌وه‌ی پاڵی دابووه پاڵ خۆپـیشانده‌رانی کراس سووری دژ به حکومه‌تی تایلاندی ته‌قه‌ی لێکراوه، له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی وڵات ده‌ستیان به په‌لامار بۆ سه‌ر که‌مپێکی کاتی له‌شکری له بانکۆکی پایته‌خت کردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، دانیال شێرف ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هه‌واڵی روودانی ته‌قه لێ‌کردنه‌که‌ی جه‌نه‌راڵی ناسراو به سێـیه دێنگ راده‌گه‌ێنێت و ده‌ڵێت وا پێده‌چێت به تفه‌نگی نیشان شکێن، کاره‌که کرا بێت و جه‌نه‌ڕاڵی له حکومه‌ت هه‌ڵگه‌ڕاوه به سه‌ختی برینداربووه و وا ئێسـتا له نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک تیمار ده‌کرێت.
هاوکات هه‌واڵی ده‌ستڕێژ و هه‌روه‌ها ته‌قه‌ی دیکه له نێو که‌مپی کاتی له‌شکریه‌که‌دا له ئارادایه.
ئه‌وی شایانی باسه، هێزه‌کانی ئاسایشی تایله‌ندی ده‌وری ئه که‌مپه کاتیه‌یان داوه، وه‌ک هه‌ڵێکیان بۆ ده‌رپه‌راندنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له نێو که‌مپه‌که‌دا خۆیان حه‌شار داوه. هه‌روه‌ها وته‌بێژێکی له‌شکری تایلاندی ده‌ڵێت سه‌ربازان به تفه‌نگی نیشان شکێنه‌وه به‌و ناچه‌یه‌دا بڵاوده‌کرێنه‌وه و ئاماده ده‌بن و ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئه‌وا گولـله‌ی ڕاسته‌قینه به‌کار دێنن. هاوکات هێزه‌کانی ئاسایشی ده‌شڵێن، ماشێنی زرێپۆشی له‌شکری ڕه‌وانه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئه‌و که‌مپه بده‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، خۆپیشانده‌رانی ناسراو به کراسی سوور وا بۆ چه‌ندان هه‌فته‌یه ناوچه‌یه‌کی پڕ بایه‌خیان داگیرکردووه و داوی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تایله‌ندی ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها وێڕای ئه‌وه‌ی کراس سووران به پلانێكی ئاشتبوونه‌وه قایل بوون که تیایدا داوای سازدانی هه‌ڵبژاردنی پێش‌وه‌خت ده‌کات، به‌ڵام جێگه‌ی خربوونه‌وه‌ی خۆیان هه‌ر چۆڵ نه‌کردووه، هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات فشاریان له‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانی کراس سوور زیاد کردووه.