ڕۆژی چوارشه‌ممه و پاش ئه‌وه‌ی ئاژاوه و نائارامی بانکۆکی پایته‌ختی تایلاندی گرته‌وه و گڕ له چه‌ندین باڵه‌خانه به‌ردرا له دوای هێرشێـکی له‌شـکری له دژی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت، حکومه‌تی تایلاند بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شه‌وانه‌ی دا له بانکۆک و به لایه‌نی که‌م له 12 پارێزگاش.
خۆپـیشـانده‌ران له بانکۆک گڕیان به‌ردایه چه‌ندین باڵه‌خانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رانیان داوایان لێـکردن خۆیان به‌ده‌سـته‌وه بده‌ن له پاش ئه‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویـیه‌ی له لایه‌ن له‌شـکره‌وه کرایه سه‌ریان.
دوگه‌ڵ ئاسـمانی بانکۆکی گرته‌وه و ئاگر له شوێنی گرنگ و سه‌ره‌کی به‌رز ده‌بۆوه، له‌وانه بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی تایلاند و بازاڕێـکی گه‌وره‌ی "مۆڵ" و چه‌ندین بانک و که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی خۆجێی. توندوتیژی ده‌ره‌وه‌ی پایته‌ختیشی گرته‌وه و چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی حکومی له هه‌ردوو شـاری Udon Thani و Khon Kaen ی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که سوتێنران.
ئه‌م توندوتیژیانه پاش چه‌ند کاتژمێـرێـک له‌وه هات که سه‌ربازانی تایلاندی هێرشـیان کرده سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی کراس سوور و به لایه‌نی که‌م شه‌شیان لێ‌کوشتن و نزیکه‌ی 60 ی دیکه‌یان لێ‌بریندارکردن.
ڕێبه‌رانی کراس سـووره‌کان به لایه‌نگرانی خۆیان گوت ئه‌وان کۆتایی به دوو مانگ له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن چیتر خوێنی دیکه بڕژێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و خۆپـیشـانده‌ره کراس سـووره‌کان به لایه‌نی که‌م 40 که‌س کوژران.
ڕۆژنامه‌وانێـکی ئیتاڵی له نێو ئه‌وانه‌دایه که له سه‌رکوتکردنه له‌شـکریـیه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا کوژران. دوو ڕۆژنامه‌وانی دیکه‌ی بیانیش برینداربوون.