کاربه‌ده‌ستانی تایلاند ده‌ڵێن به‌هۆی لافاوی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردووه‌وه که به به‌دترین لافاو دانراوه له ماوه‌ی په‌نجا ساڵدا ، زیاتر له 500 که‌س مردوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئاوی لافاوه‌که مه‌ترسی خستۆته سه‌ر گه‌وره‌ترین بازاڕی ناو شاری بانکۆک.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ئاو ڕیگه دوو سایدیه‌که‌ی ژێر ویستگه‌ی مۆچیت سکای تره‌ین ی بانکۆکی داپۆشیوه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تایلاند، له ڕۆژی شه‌ممه‌دا دانیشتوانی بانکۆکی دڵنیا کرده‌وه که لافاوه‌که‌ی پایته‌خت که‌م ده‌بێت و هه‌وه‌هاش کورتخایه‌ن ده‌بێت.
له وتاره ڕادیۆییه هه‌فتانه‌ییه‌که‌یدا یانگلوک شیناواترا، سه‌ره‌ک وه‌زیری تایلاند گووتی دانانی به‌ربه‌ست و فه‌رده لمی گه‌وره ته‌واو بووه و هه‌روه‌هاش سیسته‌می ڕێگه‌گرتن له مانه‌وه‌ی ئاوی لافاوه‌که نێوه‌نده ئابووری و سیاسیه‌کانی پایته‌ختی تایلاندی به وشکی هێشتۆته‌وه.
ئه‌م لافاوه کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر زیاتر له سێ ملیۆن خێزان له سێ به‌شی وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌هاش زیانه ماڵیه‌کان به چه‌ندان ملیار دۆلار مه‌زه‌نده کراوه.
تا ئێستا ئاو زیاتر له 10 هه‌زار کارگه‌ی داپۆشیوه و 660 هه‌زار که‌سیش کاریان له‌ده‌ستداوه.