کاربه‌ده‌سـتانی که‌مبۆدیا ڕاپـۆرتیان داوه له‌سه‌ر شه‌ڕی زیاتری نێوان هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی تایله‌ندی و که‌مبۆدی له‌و ناوچه‌یه‌ی چوارده‌وری په‌رسـتگایه‌کی هندۆسیـیه‌کان که له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه بووه‌ته جێـگه‌ی شه‌ڕه‌کان.
ڕاپـۆرت دراوه له‌سه‌ر کوژرانی به لانی که‌م 5 که‌س له‌و شه‌ڕانه‌دا که که‌مبۆدیا ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌وه لایه‌کی په‌رسـتگا 900 سـاڵیـیه‌که داڕماوه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش ڕاپـۆرت له‌سه‌ر برینداربوونی ژماره‌یه‌ک که‌س هه‌بووه هاوکاتی شه‌ڕه‌کان که له نیوه شه‌وی هه‌مان ڕۆژدا کۆتایی هات، وه‌لێ کاربه‌ده‌سـتانی که‌مبۆدیا ده‌ڵێن زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شه‌ڕه ته‌قه ده‌سـتیپـێـکردۆته‌وه.