پۆلیس ڕایگەیاند ئیسلامییە توندڕەوەکانی باکووری تایلاند کە زۆربەی دانیشتوانی ئەو ناچەیە بودین گومانی ئەوەیان لێدەکرێت ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراویان تەقاندبێتەوە لەبەردەم بازاڕێکی گەورەدا لە شاری باتانی کە بووە هۆی برینداربوونی 42 کەس.
بەپێی بەیاننامەکانی کۆمەڵەی چاودێرانی سەربەخۆی دیپ ساوث لە ساڵی 2004 ەوە 6500 کەس لە هێرشی جیاجیادا کوژراون لە شارەکانی یالا و باتانی و ناراتیوات.
کاربەدەستان وتیان دوو کەس لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە.
جێگری سەرۆکی پۆلیسی باتانی وتی گومان لەوە دەکرێت ئیسلامیە توندڕەوەکان ئەم هێرشەیان ئەنجامدابێت و پێیان وایە هێرشبەرەکە لە شوێنی تەقینەوەکە هەڵهاتووە.
شایەنی باسە لەمساڵدا هێرشەکان لە باکووری تایلاند زیادی کردووە.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز