Accessibility links

لە ڕووداوێکی هاتوچۆی گەورەدا لە تێکساس پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەس برینداربوون


بەرپرسانی ویلایەتی تێکساس ئاماژەیان بەوەدا لە ڕووداوێکی هاتوچۆی گەورەدا لەسەر ڕێگای خێرای ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا زیاتر لە 100 ئوتومبێل خۆیان کێشاوە بەیەکدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 30 کەسی دیکە برینداربوون.

وتەبێژی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی شاری فۆرت وۆرث مایکڵ دریڤداڵ وتی ڕووداوەکە لە باکووری شارەکە ڕوویداوە و هۆکارەکەی ئەو سەهۆڵە بووە کە ڕێگاکەی داپۆشیوە.

وتیشی تیمەکانی فریاکەوتن پێنج لاشەیان دۆزیوەتەوە و 36 برینداریشیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.

وتیشی پێدەچێت ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڕووداوەکەوە بەرزببێتەوە، ئاماژەی بەوەدا تیمەکانی فریاکەوتن کار لەسەر هێنانە دەرەوەی ئەو کەسانە دەکەن کە لە ناو ئوتومبێلەکانیاندا گیریان خواردووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG