ڕۆژنامه‌نووس ته‌ها حه‌سه‌نیانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رانسه‌ری ده‌زگا نه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی ڕاگه‌یاندن و میدیا له که‌نه‌دا ده‌ڵێت زۆرێک له‌وانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی تۆرۆنتۆیان ئه‌نجام داوه له ده‌می کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی کۆمه‌ڵه‌ی بیستدا له چه‌په‌کان بوون.
ڕۆژنامه‌وان حه‌سه‌نیانی ده‌شڵێت پێناچێت ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له‌ده‌می خۆپیشاندانه‌کاندا ڕویانداوه کارێکی به به‌رنامه بووبن.
سه‌باره‌ت به ئێران که له ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆبونه‌وه لوتکهیـیهکهی وڵاتانی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شتدا داوا کراوه کۆماری ئیسلامی ئێران کاری زیاتر بکات بۆ ڕێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ ، ڕۆژنامه‌نووس ته‌ها حه‌سه‌نیانی له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه به‌و مانایه‌یه که کۆماری ئیسلامی که‌وتۆته ژێر فشارێکی تونده‌وه و ده‌شڵێت له گوتاری سیاسی‌دا ئێستا باره‌که وا ده‌ڕوات که به‌رامبه‌ر به ئێران مه‌سه‌له‌کانی مافی مرۆڤ بکه‌وێته پێش مه‌سه‌له‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:18 خوله‌كه.