ته‌ها حه‌سه‌نیانی، ڕۆژنامه‌نووس و لێـکوڵه‌ری بنکه له که‌نه‌دا، له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت جیابوونه‌وه و دابه‌شبوون له ناو ڕێـکخراوه کوردیـیه‌کاندا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وا دێته به‌ر چاو که له ڕاستیدا له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورددا نیـیه، به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجی ئێران و باره‌که به شێوه‌یه‌ک ده‌رواته پـێش که ئه‌گه‌ر بێت و ماڵی کورد به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کگرتوو ئاماده‌ی ئه‌وه نه‌بێت خۆی ڕێک بخات به زیانی ده‌گه‌ڕێته‌وه. حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت تا چه‌ند گه‌لی کورد و ڕێکخراوه کوردیـیه‌کان بتوانن یه‌کگرتووانه کار بکه‌ن ئه‌وه‌نده ده‌توانرێت له پـێـناو به‌رژه‌وه‌ندیـیه باڵاکانی گه‌لی کورددا کاربکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:47 خوله‌كه.