نمایشـکاری جل و به‌رگی به‌ناوبانگی به‌ریتانیا ناۆمی کامبڵ له دادگایی‌کردنی سه‌رۆکی پـێشـووی لایبیریا چارڵس تایله‌ر له دادگای تاوانه‌کانی جه‌نگدا ڕایگه‌یاند که کاتی خۆی کیسێـکی به چه‌ند نقێمێـکی چڵکنه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشـتووه و به لێـکدانه‌وه‌ی خۆی چارڵس تایله‌ر بۆی ناردووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له گه‌واهیدانه‌که‌یدا خانم ناۆمی گوتی ئه‌و نقێمانه‌ی له ڕێـگه‌ی دوو پـیاوه‌وه پـێگه‌یشـتووه که پـێـیان گوتووه ئه‌وه دیاریـیه‌که، به‌ڵام پـێـیان نه‌گوتووه هی چارڵس تایله‌ره.
ئه‌مه له سـاڵی 1997 دا ڕوویدا له پاش ئێواره خوانێـک له ئه‌فریقای باشور که له لایه‌ن نێڵسن ماندیلاوه میوانداری کرابوو و تیایدا چارڵس تایله‌ر و ناۆمی کامبڵ ئاماده‌بوون.
خانم ناۆمی ده‌ڵێت ئه‌و نقێمه‌کانی داوه به هاوڕێــیه‌ک که له پاشـان بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی نێڵسن ماندیلا بۆ منداڵان.
داواکارانی گشـتی هیوادارن ئه‌م گه‌واهیـیه‌ی ناۆمی کامبڵ بیسه‌لمێنێت که‌وا چارڵس تایله‌ر ئه‌ڵماسی خوێناوی له یاخیبوانی سیرالیۆن وه‌رگرتووه له میانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که‌دا.