ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جارێکی تر سه‌رۆکی پێشووی لایبیریا چارلس ته‌یله‌ر و پارێزه‌ره‌که‌ی ئاماده نه‌بوون له دادگای تاوانه‌کانی شه‌ڕ، پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی سێشه‌ممه پاش مشتومڕی له‌گه‌ڵ دادوه‌ره‌کان له دادگاکه ده‌رچوو.
دادوه‌ر تریسا دۆهرتی دادگای تایبه‌تی سیرالیۆن له لاهای ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دادگاییه‌که‌ی ده‌ستپێکرد. ڕایگه‌یاند که به‌ڕێز ته‌یله‌ر ئاماده نییه‌و دادگاییه‌که تا ڕۆژی هه‌ینی دواده‌خرێت.
دادپرسی به‌ڕێز ته‌یله‌ر کۆرتنی گهیفس له ڕۆژی سێشه‌ممه له دادگاکه ده‌رچوو پاش ئه‌وه‌ی دادگا نوسینێکی دۆسێی به‌رگریان ڕه‌تکرده‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی 20 ڕۆژ دوا که‌وتبوو.
پاش پشوودانی دادگا به‌ڕێز ته‌یله‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه دادگاکه.
شایانی باسه سه‌رۆکی پێشووی لایبیریا ڕووبه‌ڕووی 11 تاوان بۆته‌وه که بریتین له کوشتن، ئه‌شکه‌نجه و به‌کارهێنانی سه‌ربازی منداڵ. ئه‌و خۆی به بێ تاوان داده‌نێت.