تاریق عه‌زیز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشووی عێراق له سه‌رده‌می سه‌دام حسێن ده‌ڵێت جێهێشـتنی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق ده‌بێته هۆی مه‌رگی وڵاته‌که‌ی.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی تاریق عه‌زیز له زیندانه‌که‌ی خۆی گوتی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا به‌رپـرسن له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی کردوویانه ئه‌ویش داگیرکردنی عێراقه.
هه‌روه‌ها گوتیشی سه‌دام حسێن وای له زلهێزانی ڕۆژئاوا کرد بڕوا بکه‌ن عێراق چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی هه‌یه، چونکه ده‌یویست خۆی به‌هێز له به‌رده‌م ئێران‌دا نیشـان بدات.
له درێژه‌ی چاوپـێـکه‌وتنه‌که‌یدا تاریق عه‌زیز گوتی دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌دام حسێنی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادا عێراق وێران بوو. گوتیشی داگیرکه‌رانی ڕۆژئاوا وڵاته‌که‌یان کوشت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه تاریق عه‌زیز یه‌کێـک بوو له به‌رپـرسه باڵاکانی سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حسێن و چه‌ندین پـۆسـتی باڵای گرتبووه ده‌ست، له‌وانه جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر. ئێسـتا حوکمی 15 سـاڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه له‌سه‌ر یه‌ک له تاوانه‌کانی دژی مرۆڤایه‌تی.