Accessibility links

ڕابەری سیاسیی نوێی تاڵیبان ئامادەی دانوستانەکانی دواتر نابێت لەگەڵ ئەمەریکادا


ڕابەرانی تاڵیبان وتیان ڕابەرە سیاسییە نوێیەکەیان بەشدار نابێت لە دانوستانەکانی ئاشتیدا لەگەڵ نوێنەرانی ئەمەریکادا کە وابڕیارە هەفتەی داهاتوو لە قەتەڕ بەڕێوەبچێت.

بەرپرسانی ئەمەریکی سوورن لەسەر ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ مەلا عەبدولغەنی باراداردا بکەن بە هیوای ئەوەوە کە بتوانن کاریگەرییەک دروست بکەن چونکە عەبدولغەنی بەشداربووە لە دامەزراندنی تاڵیباندا و هێزێکی پاڵنەرە و دەسەڵات و کاریگەری هەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەقورسەکانی وەکو کۆتایی هێنان بە جەنگی ئەفغانستان.

بەڵام دوو سەرکردەی تاڵیبان وتیان بارادار ناچێت بۆ قەتەڕ.

جێی ئاماژەیە لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوودا بارادار لە زیندانێکی پاکستان ئازاد کرا و دیاریکردنی وەکو ڕابەری سیاسیی نوێی تاڵیبان ئاماژە بەوە دەدات تاڵیبان هەوڵدەدات ڕووە سیاسیی و دیبلۆماتییەکەی دەربخات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG