تاڵیبان هۆشیاریدایە تورکیا دژی درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە ئەفغانستان، ئەمە لەکاتێکدا هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتەدا دەکشێنەوە، ئاماژەشی بەوەدا بڕیاری مانەوەی هێزەکانی تورکیا " نەخوازراوە."
تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا وتی " بڕیارەکە نەخوازراوە، پێشێلکردنی سەروەری خاکەکەمانە و دژی بەرژەوەندییە نیشتیمانیەکانمانە." ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەنقەرە لەگەڵ واشنتندا ڕێکەوتن لەسەر دابینکردنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی کابوڵ دوای کشانەوەی هێزە بیانیەکان لەو وڵاتەدا.
تاڵیبان وتیشی " بۆ ئێمە مانەوەی هەر هێزێکی بیانی هەر وڵاتێک لەسەر خاکەکەمان لەژێر هەر ناوێکدا بێت بە داگیرکاری دەزانین."
لەکاتێکدا کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان چۆتە قۆناغی کۆتاییەوە و لە کۆتایی مانگی هەشتدا تەواو دەبێت، ڕەوشەکە لەسەر خاکەکە بەخێرایی دەگۆڕێت.
لەم هەفتانەی دواییدا چەکدارانی تاڵیبان زۆرینەی ناوچەکانی باکووری ئەفغانستانیان کۆنتڕۆڵ کردەوە.
ڕۆژی هەینی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی لەگەڵ ئەمەریکادا ڕێکەوتووە لەسەر چۆنێتی پاراستنی فڕۆکەخانەی کابوڵ.
سەرچاوە/ فرانس پرێس