Accessibility links

تاڵیبان چالاکوانێکی دەستبەسەرکراوی نەمسایی لە ئەفغانستان ئازاد دەکات

تاڵیبان ڕۆژی یەکشەممە چالاکوانی ڕاستڕەویی نەتەوە پەرستی نەمسایی هێربێرت فریتزی تەمەن 84 ساڵی ئازاد کرد، کە لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوودا لە ئەفغانستان دەستگیرکرابوو.

حکومەتی نەمسا لە بەیاننامەیەکدا وتی فریتز گەیشتووەتە دەوحە، ئەوەش دوای نێوەندگری حکومەتی قەتەڕ کە یارمەتیدەر بوون لە ئازادکردنی فریتزدا.

دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو دەستگیرکرا، ڕۆژنامەی دێر ستانداردی نەمسا وتی فریتز چووە بۆ ئەفغانستان و بە شێوەیەکی ئەرێنی ڕووماڵی ژیانی کردووە لەوێ. ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی گفتوگۆکانی دژ بە کۆچ لەسەر ئەوەی کە ئەفغانستان وڵاتێکی پارێزراوە و کۆچبەرەکانیشی دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

ڕۆژنامەکە وتی تاڵیبان بە گومانی سیخوڕیکردن فریتزی دەستگیرکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی نەمسا وتی لە مانگی پێنجەوە کار دەکەن بۆ ئازادکردنی فریتز، هەروەها سوپاسی قەتەڕ و نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپای کرد لە کابوڵ لەسەر یارمەتییەکانییان لە هەوڵەکاندا بۆ گەڕاندنەوەی فریتز بۆ نەمسا.

بەپێی دێر ستاندارد و ڕاگەیاندنەکانی دیکە، فریتز ئەندامی دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی نیشتیمانی نەمسا بووە، کە پارتێکی توندڕەوی ڕاستڕەو بووە و لە ساڵی 1988 دا قەدەغە کراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG