Accessibility links

تاڵیبان پشووی فەڕمی بۆ نەورۆز ڕەت دەکاتەوە بەڵام دەڵێت ئاهەنگگێڕان ڕێگەپێدراوە


بەڕێوبەرایەتی تاڵیبانی ئەفغانستان وتی لە ڕۆژی نەورۆزدا پشوو نابێت بەڵام ڕێگە دەدات خەڵکەکە ئاهەنگی خۆیان بە بۆنەی نەوروزەوە بگێڕن.

وتەبێژی وەزارەتی کاری تاڵیبانی ئەفغانستان موحەمەد یونوس سیدیقی بە ڕۆیتەرزی وت ڕۆژی دووشەممە پشووی فەڕمی نابێت.

وتەبێژی وەزارەتی ڕاگەیاندنی تاڵیبان وتی پشووەکە لەگەڵ شەریعەی ئیسلامیدا ناگونجێت، بەڵام ئاهەنگە تایبەتییەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە ڕێگەیان پێدەدرێت.

بەرپرسی بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە عەبدول ئەحەد ئەماد وتی " بە فەڕمی ئاهەنگی نەوروز ناگێڕین، ئەگەر خەڵکەکە بیەوێت شتێک بکات ئەوا ئێمە ڕێگەیان لێناگرین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG